نمونەی چاپی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک - وێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق
کەمتر لە هەفتەیەک ماوە
سەدان خێزان لە سلێمانی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕنەکردووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
کەمتر لە هەفتەیەک ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، بەڕێوەبەرى رێکخستنى بەشەخۆراکى سلێمانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا سەدان خێزان ماون خۆیان تۆمار بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.8.2025، ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەرى رێکخستنى بەشەخۆراکى سلێمانى، بە 964ـی راگەیاند، 85%ـى هاونیشتمانییانى سلێمانى، پسوڵەى ئەلیکترۆنیى بەشەخۆراکیان پڕکردووەتەوە، وەزارەتى بازرگانى عێراقیش، راینەگەیاندووە وادەکە درێژ دەکرێتەوە یاخود نا.
رۆژی 25ـى ئاب، دوا وادەیە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەى بەشەخۆراک و بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە خۆراک و ئارد وەردەگرن و ناوی خۆیان بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک تۆمار نەکردووە، پێویستە بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن.
تا 25ـی ئەم مانگە خۆ تۆمار کردن بێ بەرامبەر دوای ئەم رێكەوتە واتە لە 26.8.2025وە پێویستە هاوڵاتییان لە بەرامبەردا 10 هەزار دینار بدەن بۆ هەر کەسێک.