سۆران
مێردمنداڵێک لە کاتی پەڕینەوەی لە زێی قەندیل خنکا
964+
ئاکام غەفور-سۆران
مێردمنداڵێکی 14 ساڵان لە گوندی بێخمە لەسەر زێی قەندیل لە کاتی پەڕینەوە لە زێیەکە کەوتە ناو ئاو و خنکا.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی قەندیل، بە 964ـی وت، ئەو گەنجە مێردمنداڵە بووە لە کاتی پەڕینەوە خنکاوە، پێش گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی هەر زوو تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی گوندی بێخمە لە ئاوەکەوە دەرهێندراوەتەوە.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە، هەواڵەکەی بۆ 964 پشت راست کردەوە و وتی، لە دوای دەرهێنانی تەرمەکە، بەهۆی نزیکی لە ناحیەی بجیل و قەزای ئاکرێ، بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی ئاکرێ نەهاتووە بۆ نەخۆشخانەی هەریر.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر