دەستگیرکردنى ژمارەیەک سواڵکەر
رواندز
پۆلیس زیاتر لە 10 سواڵکەرى دەستگیرکرد
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى رواندز لە چالاکییەکدا، زیاتر 10 سواڵکەرى دەستگیرکرد کە خەڵکیان بێزار دەکرد و منداڵى بچوکیان بەکارهێناوە.
پۆلیسى سۆران بڵاوى کردەوە، مەفرەزەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی رواندز، هەڵسان بە دەستگیرکردنی زیاتر لە 10 سواڵکەر لە شاری رواندز.
وەک باسکراوە، ئەو سواڵکەرانە لەشەقام و شوێنە گشتییەکان خەڵکیان بێزاردەکرد و منداڵی بچوکیان بەکاردەهێنا بۆ راکێشانی هەست و سۆزی خەڵک بەمەبەستی دەرۆزەکردن.
دەشڵێت: دەستگیرکردنەکە بە بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوەى رواندز ئەنجامدراوە و بەپێى ماددەى (390)، لیکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.