چەند دیمەنێکی گەلی شێرانە لە دێرەلووك – وێنە؛ حکومەتی هەرێم
گەرمترین ناوچە 45 پلە دەبێت
کەشەکە کەمێک فێنکتر دەبێ؛ لە هەندێک ناوچە تۆزێکی کەم ئاسمان دەگرێ
964+
شۆڕش قادری
بەرەو کۆتاییەکانی چلەی هاوین دەڕۆین و کەشەکە تادێت فێنکتر دەبێ، ئەم دوو ڕۆژە گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە دادەبەزێ و لە هەندێک ناوچەش تۆزێکی کەم ئاسمان دەگرێ.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێ و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان هەروا بە ساف و ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم تۆزێکی کەم دەبینرێ، پلەی گەرماش وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی