کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
تۆز و خۆڵبارین بەردەوامە و پلەکانی گەرما نزم دەبن
964+
توانا نەقی
پێشبینی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بە شێوەیەکە ئاسمان ساماڵ و تۆزوخۆڵ دەبێت، کاریگەرى ئەم تۆزو خۆڵەى بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى گرتووەتەوە ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت لە هەندێ کاتدا کەم دەبێتەوە لە هەندێ کاتدا زیاد دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆڵى خۆڵبارین زیاتر دەبێت لە هەندێ کاتدا، سنوورى ئیدارەى زاخۆ و پارێزگاى دهۆک کاریگەرى خۆڵ بارین کەمترە.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما وا پێشبینی کراوە، لە هەندێک ناوچە پلەیەک نزم دەبێتەوە و ئەم نزم بوونەوەش سبەینێ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە 17.8.2025
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 4– 7 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / لە نێوان باشووری ڕۆژئاوا و باکووری رۆژهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ لە هەندێ ناوچە نزیک دەبێتەوە لە هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە یەک پلەى سیلیزى .بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی