دیمەنێکی سروشتی شارباژێڕ ... وێنە؛ بنار بێستوون.
لیژنه‌یه‌كی باڵاى زانكۆى سلێمانى كارى له‌سه‌ر ده‌كات
یونسكۆ داواى كردووه شارباژێر وه‌كو پاڕك ئینجا به “جیۆپاڕك” بناسێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌وڵه‌كان بۆ به “جیۆپاڕك” ناساندنى شارباژێڕ به‌رده‌وامه و سه‌رۆكى ئه‌و لیژنه زانكۆییه‌ى كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات ده‌ڵێت، رێكخراوى یونیسكۆ داواى كردووه یه‌كه‌مجار شارباژێڕ وه‌كو پاڕك بناسێندرێت ئینجا بكرێته جیۆپاڕك.
ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه زانكۆى سلێمانى به‌هاوكارى پارێزگارى سلێمانى و هه‌ردوو قایمقامیه‌تى ماوه‌ت و چوراتا، له رووێكی زانستى كار له‌سه‌ر ناساندنى شارباژێڕ وه‌كو “جیۆپاڕكى گه‌شتیاری” ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى لەناو سایتی (گلۆباڵ جیۆپارك نێتۆرك) وەك شوێنێكی گەشتیاری جیهانى تۆماربكرێت.
ماڵپه‌رى زانكۆ بڵاویكرده‌وه، كه سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكە روونكردنەوەی پێویستیان لەسەر رێكارەكانی تۆماركردنی ناوچەی شارباژێر وەك جیۆپاركی نیشتمانی و جیهانی لە یونیسكۆ خستووه‌تەڕوو، پارێزگاری سلێمانی و لێپرسراوی یەكە ئیدارییەكانیش پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ سەرخستنی پڕۆژەكە دەربڕیوه.
پ.د. فازڵ لاوە، سەرۆكی لیژنەی زانستیی و تەكنیكیی زانكۆی سلێمانی بۆ جیۆپاركی شارباژێر راگەیاند، یونیسكۆ داواى كردووه له قۆناغى یه‌كه‌مدا ناساندنی شارباژێر وه‌كو “پاڕك” بكرێت پێش ئەوەی بكرێت بە “جیۆپارك”، جەختیشكرایەوە لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی ئاڵنگارییەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەتایبەت لە رووی دابینكردنی سەرچاوەی داراییەوە.
پێشتر، كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى قه‌زاى ماوه‌ت، به 964ـى وتبوو، له نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه و به‌ڵام جارێ سه‌ره‌تایه و له‌داهاتووش به‌وردى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وتبووشی “له‌پلاندایه له داهاتوو سیمینارى تایبه‌ت به‌م بابه‌ته رێكبخرێت و كه‌سانى پسپۆڕ و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌شدارى تێدا بكه‌ن”.