"خواردنی 10 نەفەر بێ بەرامبەرە"

بێ منەت تێروپڕ بخۆ و پارە مەدە

964+

دیلان محەمەد

دۆخی هاوڵاتیان و کاسبکاران باشنییە و موچەش بێ دەنگ و رەنگە، هەندێک لە خاوەن چێشتخانە و سەمونخانە و نانەواخانەکان دەست و دڵیان کراوەتەوە و دەبەخشن بەو کەسانەی نەبوون و سکییان برسییە، یەکێک لە خاوەنی ئەو چێشتخانانەش لە سلێمانی دەڵێت، منەتی تێدانییە و

بۆ هاوکاری خەڵکانێک کە ژەمێ نانیان نییە بیخۆن چێشتخانەیەک لە خوار مزگەوتی گەورەی سلێمانی ماوەی مانگێکە رۆژانە خواردنی 10 کەس بەبێ بەرامبەر  دەدات بە کەسانێک کە برسین و توانای داراییان باش نییە، وەستا محەمەد کە خاوەنی چێشتخانەکەیە دەڵێت، هەموو کەس دەتوانێت بەشدار بێت و سادەیەک لای ئێمە بە 2500 دینارە، ئەو کەسەی بەشداری خێرەکە دەکات، داشکاندن دەکەین و بە 2000 حسابی دەکەین، خەڵک هەیە لە دەرەوەی وڵات هاوکاری دەنێرێت.

ئەم چێشتخانەیە لە دەرەوەی دوکانە، فلێکسێکیان هەڵواسیوە تا وەک خۆیان باسی دەکەن ئەو کەسەی کەم دەرامەتە و سەردانیان دەکات، رووگیر نەبێت و تەریق نەبێتەوە و بێ منەت بیخوات.

هەر بەپێی قسەکانی خاوەن چێشتخانەکە، ئەگەر کەسیش نەبێت بەشدار بێت و پارە نەدات، ئەوان بەردەوام دەبن و دەست نانێن بە ڕووی کەسەوە، هەموو چین و چێژێک سەردانیان دەکات بەتایبەت حەماڵ و کەمدەستەکان.

964 وەک پشتیوانییەک بۆ ئەم پرۆژەیەو دانە دانە بەدوای ئەو خاوەنکارانە دەگەڕێت و باسی پرۆژەکانیان دەکات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

سەموون و کەباب و هەرچیت حەز لێیە بە بەلاش بیبە

سەموون و کەباب و هەرچیت حەز لێیە بە بەلاش بیبە