ئیتر بەبێ خەم بۆ خۆت لێخوڕە
كاركردن له دووسایدی کەسنەزان- گۆمپەسپان گەیشتووەتە هەورازە نەفت
964+
محەمەد فاتیح
کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان- دەربەندی گۆمپەسپان بەردەوامە و بەتەواوكردنی بەدەیان کیلۆمەتر له رێگای هەولێر تا رێگای سماقوڵی دەبێتە دووساید.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، پڕۆژەکە پڕۆژەیەکى ستراتیژى و گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره و ئێستا کارکردن لە پڕۆژەکە گەیشتووەتە هەورازە نەفت و هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەى دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی، کارى تێدا دەکرێت.
“پڕۆژەكە پێكهاتووه له 15.5 كیلۆمەتر، 40 ئاوبهر، چوار بهرزهپرد و یەک ژێرپردی تێدایە، بە تەواوبوونیشی رێگای هەولێر تا رێگای سماقوڵی بە درێژیی 38 کیلۆمەتر دەبێتە دووساید”.
بە پێی راگەیاندراوەکە، لەمساڵدا چەندین پڕۆژەی ستراتیجی گرنگی رێگاوبان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستیان پێكردووە و هەندێکیان تەواوكراون و هەندێكیشیان لەبواری جێبەجێكردندان.