كۆبوونەوەی ترەمپ و زیلینسكی لەگەڵ سەركردەكانی ئەوروپا
بەنیازن ئاوێک بە ئاگری شەڕەكەدا بكەن
ترەمپ ئیشی خۆی كرد و زیلینسكی و پوتین كۆدەكاتەوە
964+
محەمەد فاتیح
سەرۆكی ئەمریكا، ئامادەكاری دەكات بۆ رێكخستنی چاوپێكەوتنێک لە نێوان سەرۆكی روسیا و هاوتا ئۆكارنیيەكەی، زیلینیسكیش ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ پوتین، لەپێناو كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بڵاویكردەوە، چاوپێكەوتنێكی زۆر گرنگی لەگەڵ سەركردەكانی ئەوروپا ئەنجامداوە لە كۆشكی سپی، بە ئامادەبوونی ڤلۆدۆمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و باسیان لەو گرنتییە ئەمنیانە كرد، كە پێشكەش بە ئۆكرانیا دەكرێت و هەمووان لەو پەڕی دڵخۆشیدان، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەنێوان روسیا و ئۆكرانیا.
وتیشی، “لە كۆتایی كۆبوونەوەكاندا پەیوەندیم بە سەرۆكی روسیاوە كرد و دەستمكردووە بە ئامادەكارییەكان، بۆ رێكخستنی چاوپێكەوتنێک لە نێوان پوتین و زیلینسكی و دواتریش چاوپێكەوتنێكی سێ قۆڵی لە نێوان هەرسێكمان”.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی ئۆكرانیا، ڤلۆدۆمێر زیلینسكی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ چاوپێكەوتنێكی بەبێ مەرج لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆكی روسیا، لەپێناو راگرتنی جەنگی نێوان هەردوو وڵات.
بەرەبەیانی 24.2.2022 بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا، سوپای روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكرد و بۆردومانی هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتەی كرد، بە تایبەت ئەو شوێنانەی كۆگای چەك و تەقەمەنی لێیە و توانیشیان شاری خاركیڤ كۆنتڕۆڵ بكەن و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.