سه‌رۆكى حكومه‌تیش هاته سه‌رخه‌ت
وەزارەتی ناوخۆ تیمەکانی راسپارد بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەى هه‌ڵه‌بجه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ ئاگره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم هاته‌سه‌رخه‌ت و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو كه‌سه كرد كه به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌واوى داموده‌زگاكانی حكومه‌تیش ئاماده‌ن بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى هه‌ڵه‌بجه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، لە سەر فەرمانی سەرۆک وەزیران، بە مەبەستی بەدواداچوونی لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هەڵەبجە و بووه‌تە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەکی خۆبەخش و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و زیانێکی زۆر بە سروشت و ژینگەی دەڤەرەکە.
وەزیری ناوخۆ پەیوەندی بە پارێزگاری هەڵەبجە و بەرێوەبەری بەرگری شارستانی كردووه‌و و “سڵاو و خەمباری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێگەیاندن و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو دوو ئازیزەمان کرد”.
حكومه‌ت، ئامادەیی هەموو دامەزراوەکانی و وەزارەتی ناوخۆی پیشانداوه بۆ بەدەنگەوەچوونی هەڵەبجە و تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی راسپاردران کە کاری پێویست بکەن بۆ کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
لە دوێنێ یەکشەممەوە 17.8.2025، ئاگرێکى گەورە لە سنوورى گوندەکانى چنار و مۆدرین لە پارێزگاى هەڵەبجە کەوتووەتەوە و تاوه‌كو ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە، دوێنێ ئارى موختار وەک یەکێک لە خۆبەخشان بەشدارى لە کوژاندنەوەى ئاگرەکە کرد، بەڵام بەهۆى بەرکەوتنى بە ئاگر لە درەنگانێکى شەودا گیانى بەخشى، ئەمڕۆش کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەناوی محەمەد شێخ حەیدەر لە بڵێسەی ئەو ئاگرەدا سووتا و گیانی لەدەستدا.