باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر _ وێنە: 964
بازرگانانی هەولێر
دەتوانن لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆژیای کانزاکان لە ئەڵمانیا بەشدار بن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ تەکنەلۆژیای کانزاکان، لە شاری ئیسن لە وڵاتی ئەڵمانیا دەكرێتەوە، هەر بازرگان و خاوەنكارێكی هەولێر دەیەوێت بەشداریی بكات، دەتوانێت پەیوەندی بە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێرەوە بكات.
كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 18.8.2025 بە 964ی راگەیاند، پێشانگەكە لە ماوەی نێوان 15 تا 19.9.2025 لە شاری ئیسنی ئەڵمانیا دەكرێتەوە، كە تایبەتە بە تەكنەلۆژیای كانزاكان.
وتیشی، بازرگان و خاوەنكاران، ئەوانەی ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێرن، دەرفەتی ئەوەیان هەیە بەشداریی پێشانگەكە بكەن.
“ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی بكەن، بۆ زانیاری زیاتر و شێوازی بەشداریكردنەكە، با سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن”، كامەران محەمەد وای وت.
ئەمساڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە دەیان پێشانگەی نێودەوڵەتی و كۆنفرانسی بازرگانی و پیشەسازی، هەلی بۆ بازرگانان و خاوەنكاران رەخساندووە بەشداریی بكەن و هاوبەشیی بازرگانی لەگەڵ بازرگان و كۆمپانیاكانی دەرەوە پەیدا بكەن.