پاشای تایلەند

پاشا مێبازەکە هەر تاقەتی نەبێ بە ئۆنلاین وڵاتەکەی بەڕێوەدەبات

964+

ژووری هەواڵ

پاشای وڵاتی تایلەند بەوە ناسراوە مێبازە و هەر خەریكی ژنانە، جگە لەوەش بە عەنتەریات وڵاتەكەی بەڕێوەدەبات و گوێ بە ناڕەزایی و خۆپێشاندانەكان نادات.

ماها فاجێرا، ناسراو بە رامای دەیەم، پاشای تایلەندە و لە ساڵی 2016 دوای مردنی باوکی بوو بە مەلیکی تایلەند و لەو کاتەوە بەشەو و رۆژ قسەی لەسەر دەکرێ.

ئەو هیوایەتی ژنە و لەناو کۆشکەکەی ژمارەیەكی زۆر کەنیزەکی هەیە، هەروەك زەمانی خەلیفەكان.

ئەوەی جێی سەرنجە، ئەم پیاوە ئەوەندەی لە دەرەوەی تایلەندە ئەوەندە لەناو وڵاتەكەیدا نییە، تەنانەت كاتی قەیرانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیاوە بە ئۆنلاین وڵاتەکەی بەڕێوە دەبرد.
ماها فاجێرا بڕیاریشی دا هەموو موڵک و ماڵی پادشایەتی بکات بە ناوی خۆیەوە کە بە 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، هەروەها قەراری دا چەند یەکەیەکی سوپا راستەوخۆ خۆی سەرپەرشتیان بکات و پەرلەمان بۆی نەبێت لێی بپرسێتەوە.

ساڵی 2020 هەموو وڵاتەکە دژی بڕیارەكانی پاشا رژانە سەر شەقام و ناڕەزاییان دەربڕی، بەڵام ئەو هەر نە بای دی و نە باران.

لە ڤیدیۆكەدا زیاتر لە بارەی پاشای تایلەند دەزانن.

کوشتنی راهێنەرێک لەلایەن دۆڵفینەکەیەوە بووەتە ترێند

کوشتنی راهێنەرێک لەلایەن دۆڵفینەکەیەوە بووەتە ترێند