لە زاخۆ
گەشتیارێک بە بۆیاخ دیواری ناوچەیەکى گەشتیارى دەشێوێنێت
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوو رۆژ لەمەوبەر ژمارەیەک گەشتیار، لە سنوورى زاخۆ سەردانى ئەشکەوتى بهێریان کردووە و یەکێکیان بە پەمپێک دەکەوێتە سەر دیوارى ئەشکەوتەکە و شتى لێى دەنوسێت و دەیشێوێنێت، گەشتوگوزارى زاخۆش دەڵێت، دەیاندۆزنەوە و رێکارى یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر.
لاوین عەبدولقادر کە خاوەنى هاوینەهەوارەکەیە بە 964ـى وت،”تێکدانى ناوچە گەشتیارییەکان کارێکى ناشیرینە و داوا دەکەین دەست بۆ دار و دیوارى ناوچە گەشتیارى و شوێنەوارییەکان نەبرێت”.
بێوار سندی، بەرپرسی راگەیاندنی گەشتوگوزاری زاخۆ بە 964 وت،”لەرێگەى کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە، بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین و رێکارى یاسایى بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە ناوچە گەشتیارییەکان دەشێوێنن”.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح