حەوت ملیار دینار بۆ پاڵپشتی خوێندکاران تەرخانکرا
+964
فەهمی نەبی
حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی حەوت ملیار دینار بۆ پاڵپشتی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەرکرد.
بڕیارەکەی حکومەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 22.2.2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە.
ئەو بڕە پارەی حکومەت تەرخانیکردووە حەوت ملیار و 250 ملیۆن دۆلارە، بۆ بەردەوامی خزمەتگوزارییە لەبەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.
لەهەواڵەکەی حکومەت ئەوەش هاتووە، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی زانکۆ پەیمانگاکان تەرخاندەکرێت.