مەترسیی تەقینەوەی مین هەیە
ئاگری گوندەکانی هەڵەبجە فراوانتر بووە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئاگرێک لە ناوچەکانی مۆردین، چنار و نەیجەڵە لە هەڵەبجە کەوتۆتەوە و بەهۆی سەختی و هەبوونی مەترسی مین لە ئێستادا فراوانتر بووە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگری شارستانی بە 964ـی وت، “لە ئێستادا تیمەکانمان لەوێن و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام سەختی ناوچەکە لەلایەک و هەبوونی مەترسی مین، لەلایەکی دیکە کاری تیمەکانی سەختتر کردووە، و واشیکردووە ئاگرەکە فراوانتر ببێت، بە هیواین تا درەنگانێکی شەو بتوانین بە تەواوی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت”.
بە وتەی زانیار عومەر، تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانەکان نەزانراون، دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، دواتر زەرەر و زیانەکان دەخەمڵێنرێن.
پێداچوونەوە:هاوبەش