سنوورى سلێمانى
بایکۆتى پزیشکان گرفتى بۆ نەخۆشان دروستکردووە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە سلێمانی و شارەزوو و پیرەمەگرون، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوامیان کردووە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە، بەهۆیەوە گرفت بۆ نەخۆشان دروستبووە.
لە رۆژی پێنجشەممەوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند بایکۆتی دەوامیان کردووە و هۆکارەکەشى ئەوەیە ئەوان داوا دەکەن، پلەى کانیان بەرز بکرێتەوە.
لە نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى و لە نەخۆشخانەى پیرەمەگرون و نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، بەهۆى بایکۆتەوە گرفت بۆ نەخۆشان دروستبووە و چەند خزمەتگوزارییەک پەکى کەوتووە، بەشێوەیەک لە شارەزوور حاڵەتە زۆر بەپەلەکان نەبێت نابیندرێن و لە پیرەمەگرون بە تەواوى پەکخراوە و لە نەخۆشخانەى شاریش تەنیا پزیشکى پسپۆڕ دەتوانێت نەخۆش ببینێت، هەموو ئەمانەش گرفتیان لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان دروستکردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح