چالاكوانێك به ڤیدیۆ پیشانمان ده‌دات
دۆخى خراپ ئابورى ناو بازاڕى قه‌یسه‌رى كۆیه‌ى چۆڵكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى خراپی دۆخى ئابورى، ناو بازاڕى قه‌یسه‌رییه به‌ناوبانگه‌كه‌ى كۆیه هیچ كڕیارێكى لێ نابیندرێت، چالاكوانێكیش كه به وێنه‌گرتنه‌وه گه‌ڕانێكی به‌ناو ئه‌م بازاڕه‌دا كردووه، ده‌ڵێت “ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه قه‌یسه‌رى كۆیه بێ موشته‌رییه”.
ئومێد رەزا، چالاكوانه چالاكه‌كه‌ی كۆیه به 964 وت، ئه‌م گه‌ڕانه‌م بۆ ناو بازاڕه‌كه بۆ ئه‌وه‌بوو كه بزاندرێت دۆخى هاوڵاتیان چه‌ند خراپه.
وتیی “كاتى سه‌ردانه‌كه‌م به‌یانى بوو واتا كاتێكه كه زۆرترین كڕیار روو له بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى ئومێد، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه دۆخى بازاڕى كۆیه به‌وشێوه‌یه چۆڵه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ى كه چالاكوانه‌كه تۆمارى كردووه، له‌كاتى گه‌ڕانى به‌ناو قه‌یسه‌رییه‌كه‌دا له‌باره‌ى بێ بازاڕییان پرسیار له به‌شێكى دوكانداره‌كان ده‌كات و ئه‌وانیش وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه.
ئومێد ده‌شڵێت “رێزم بۆ ئه‌و كاسبكار و دوكاندارانه‌ى لەم ڤیدیۆیە دەرده‌كه‌ون، هیوادارم بە دڵێکی گەورە بمبەخشن، ته‌نیا ویستوومه كاردانه‌وه‌كانى نەبونی بێ موچەیى له‌سه‌ر ژیان هاوڵاتیان بخەمەڕوو” .