تەكسی 964
كارۆخ ئیبراهیم حەكیم: فیلمی پەڕەسێلکە بوومەلەرزەیەکی سیاسی دروست دەکات
+964
ژووری هەواڵ
كارۆخ ئیبراهیم حەكیم دەرهێنەر و نووسەری شانۆ و دراما دان بەوەدانا دەنێت، هەندێك كەس لە ناوەندی شانۆی هەولێر دەیانەوێت كۆیلەی ئەوان بیت، دەشڵێت، بەو توانایەی ئێستا هەیانە ناتوانن ركابەریی درامای توركی و فارسی بكەن.
لە پرۆگرامی ئەم هەفتەیەی تەكسی 964، كە ئەرسەلان عەبدوڵا پێشكەشی دەكات، ئەمجارە كارۆخ ئیبراهیم حەكیم سەرنشینە و گەشتێكی هەولێر دەكەن، دواتر سەردانی ستۆدیۆ سووتاوەكەی درامای هەشت دیوار دەكەن.
كارۆخ لە بارەی وازهێنانی لە كاری شانۆ، دەڵێت، لە هەولێر هەندێك كەس لە ناوەندی شانۆی هەولێرن هەن، كە دەیانەوێت كۆیلەی ئەوان بیت و بە دڵ و قسەی ئەوان ئیش بكەی.
ئاشكراشی دەكات لە فێستێڤاڵی شانۆی هەولێر بە ئەنقەست خەڵاتی پلەی یەكەمیان پێنەداوە.
كارۆخ دان بەوەشدا دەنێت، بەشی دووەمی درامای هەشت دیوار لە رووی ناوەڕۆكەوە لاواز بووە، بەڵام پێداگیری دەكات لەوەی لە رووی كوالێتییەوە بەرز بووە.
كارۆخ كوڕی هونەرمەند ئیبراهیم حەكیمە و ئاشكرای دەكات، “هەتا داك مابی ئۆباویش باشە”.
لە دوابەشی بەرنامەكە، كارۆخ باسی دواكاری خۆی دەكات، كە فیلمی سینەمایی “پەڕەسێلكە”یە و دەڵێت، بۆمبی ئەتۆمییە و دەتەقێتەوە.
ئاشكراشی دەكات، فیلمی پەڕەسێلکە بوومەلەرزەیەکی سیاسی دروست دەکات، چونکە دەستیان بۆ دۆسیەی زۆر ترسناك بردووە و بە روونی باسی ئەوە دەكەن، كێ ماددەی هۆشبەر و ئافرەتی لەشفرۆش دەهێنێتە كوردستان و بە چ مەبەستێكیش.
تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینن