لەناو تانکەرێکى سووتەمەنى
گیانلەدەستدان بوون بە سێ؛ کەسێکى تر لە رووداوەکەى شێخان گیانى لەدەستدا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
کەسێکى تر لە رووداوەکەى قەزاى شێخان گیانى لەدەستدا و بەمەش ژمارەى گیانلەدەستدا بەرز بووەوە بۆ سێ کەس.
رووداوەکە ئێوارەى پێنجشەممەى رابردوو روویدا، مێرمنداڵێک بۆ پاککردنەوەى تەنکەرێکى نەوت چووە ناو تەنکەرەکە، بەڵام لەوێدا بورایەوە و دواتر شەش ئەندامى ترى خێزانەکەى بۆ رزگارکردنى چوونە ناو تانکەرەکە، بەڵام هەموویان تووشى بێهۆشبوون و تەنگەنەفەسى بوون، دواتر باوکى مێردمنداڵەکە گیانى لەدەستدا و بەیانى رۆژى هەینیش مێردمنداڵەکە گیانى لەدەستدا، ئەمڕۆش کەسى سێیەم گیانى لەدەستدا کە خاڵى مێردمنداڵەکەیە.
ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025، سەرچاوەیەکى فەمى لە فریاکەوتنى نەخۆشخانەى ئازادى بە 964ـى وت،”چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، کەسى سێیەم لە رووداوەکەى قەزاى شێخان کە لەژێر چاودێرى چڕدابوو، گیانى لەدەستدا”.
کەسەکە تەمەنى 45 ساڵە و ناوى (ب،ع)ـە و دەبێتە خاڵى مێردمنداڵەکە.
بەوتەى کەریم کەمال، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەزای شێخان بە 964ـى وت،”ئێستا تەنیا کەسێک لە رووداوەکەى شێخان لە نەخۆشخانەداماوە و لەژێر چارەسەردایە”.