ساڵێکە پارێزگارە
لە هەڵسەنگاندنى هاوڵاتیان؛ پارێزگارى کەرکوک مۆفەق دەرچوو
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
ساڵێکە رێبوار تەها پارێزگارى کەرکوکە، هاوڵاتیان لێى رازین و چاوەڕێى باشترى لێدەکەن، پێشیان وایە جیاوازى لە نێوان پێکهاتەکان نەکردووە.
لەیادى دەستبەکاربوونى یەکساڵەى رێبوار تەها وەک پارێزگارى کەرکوک، 964 ژمارەیەک هاوڵاتى لە هەرسێ پێکهاتەى کورد و عەرەب و توکمان، دواند و راوبۆچوونیانى لەبارەى پارێزگارى کەرکوکەوە وەرگرت.
لە هەڵسەنگاندنەکانیان، کەرکوکییەکان ستایشى کارەکانى رێبوار تەها دەکەن بەتایبەت لە ئەنجامدانى خزمەتگوزارى رێگەوبان و پاکوخاوێنى شارەکە و کەمکردنەوەى پارەى مۆلیدە.
هاوڵاتییەک لە پێکهاتەى تورکمانى وتى،”پارێزگارێکى باشە و جیاوازى ناکات لە نێوان پێکهاتەکان و وەک یەک سەیریان دەکات”.
هاوڵاتییەکى کوردیش گلەیى هەیە و دەڵێت، کارى بۆ زۆربەى گەڕەکەکان کردووە، بەڵام کۆڵانەکەی ئەوانى لە گەڕەکى پەنجا عەلى فەرامۆشکردووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح