دەربەندیخان

بە ماتۆڕێکی گەورە کێشەی ئاوی باوەخۆشێن چارەسەر دەکرێت 

964+

توانا نەقی

دوای داواکاری و سەردانی قایمقامی دەربەندیخان بۆلای پارێزگاری سلێمانی ماتۆڕێکی گەورە بۆ چارەسەری گرفتی ئاوی ناحیەی باوەخۆشێن دابیندەکرێت.

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە، زۆر کێشە و گرفت و داواکاری گەیەندراوەتە پارێزگار لە انویاندا نیگەرانی هاوڵاتیانی ناۆیەی باوەخۆشێن لە نەبوونی ئاو.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڕیاری داوە لەسەر بودجەی پارێزگا ماتۆڕێکی گەورە بۆ ناحیەی باوەخۆشێن دابین بکەن و چی دیکە کێشەی ئاویان نەمێنێت.

ئەمە لە کاتێکدا دەربەندیخان خۆیشی کێشەی ئای پاکی هەیە و لە ئێستادا پرۆژەی پاڵاوگەی اوی قەزاکە کەوتووەتەوە کار و بڕیارە لە ماوەی نۆ ماگدا سەرجەم کارەکانی تەواو بکرێت.

ناحیەی باوەخۆشێن یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای دەربەندیخان و لە ساڵی 2008ـەوە بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە ناحیە زیاتر لە 10 گوندی لەسەرە.

بە جارێک هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانە و رێگای دەربەندیخا...

بە جارێک هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانە و رێگای دەربەندیخان - باوەخۆشێن نۆژەندکرێنەوە