هەواڵەکانی ئەمڕۆ

سەوزایی شارە حەیاتەکە خەمخۆری خۆی هەیە و حەج و عومرەش هۆشداری توند دەدات


ژووری هەواڵ

هەر کەس و کۆمپانیایەکی بێ مۆڵەت، هاوڵاتییان بباتە سەفەری عومرە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

گەراجەکەی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، تائێستاش عەرزێکی رووت و رەقە، بەڵام بووە بە پارە و بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک هەزار دینار وەردەگیرێ.

هەرچەندە سلێمانی رووبەڕووی قەیرانی کەمئاوی بووەتەوە، بەڵام سەوزایی شارە حەیاتەکە خەمخۆری خۆی هەیە و نایەڵن وابەئاسانی زەرد هەڵگەڕێ.

کەمئاوی هەر بەرۆکی سڵیمانی نەگرتووە، ئەوەتا دانیشتووانی گەڕەکی شۆراوـی کەرکوک بەم چلەی هاوینە ئاویان نییە، بۆیە ئەمڕۆ تەحەمولیان نەما و هاتنەسەر جادە.