سێ مانگ دەخایەنێت

وەزارەتی پێشمەرگە خولی فێربوونی ئایتی و زمان دەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پێشمەرگە خولی فێربوونی ئایتی و زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی و ئیتاڵی دەکاتەوە و داوا لە ئەفسەر و کارمەندەکانی دەکات داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.8.2025، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، خولەکان لە رێکەوتی 1.9.2025 دەستپێدەکەن و سێ مانگ دەخایەنن.

“تەواوی خولەکان لە 1ـی ئەیلولی 2025 دەست پێدەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و جگە لە خولی زمانی ئینگلیزی کە بۆ ئەفسەرانی باڵا لە پلەی (عمید و لیوا) دەکرێتەوە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت”، وەزارەتی پێشمەرگە وا دەڵێت.

راشیگەیاند،  هەر ئەفسەر و کارمەندێک ویستی بەشداربوونیان لە خولەکان هەیە، نوسراوێک لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیەکانیانەوە ئاراستەی بەڕێوەەبەرایەتی چاکسازی بکەن بەمەبەستی بەشداربوونیان لەو خولانەی ئاماژەیان بۆ کراوە.

خوازیاران دەبێت نوسراوێکی فەرمی لە یەکەکەی خۆی بەرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن: 07514306954 و 07734306954.

خولی ئەفسەران چاوەڕوانی چوونی 90 پێشمەرگەیە

خولی ئەفسەران چاوەڕوانی چوونی 90 پێشمەرگەیە