خەڵاتی باشترین یاریزان لە نەرویج

لە جام و مەدالیا و پارە بۆ ئارد و هێلكە و نێركەپیاز و شێلم

964+

سۆما حەكیمزادە

دەڵێن تا سەر بمێنێ، عاجباتیانیش دەبینێ، وەرن با پێتان بڵێم خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری گۆڕاوە و لە جام و مەدالیا و پارەوە، بووە بە ئارد و هێلكە و شیر و شێلم و قەرنابیت.

واباوە كە خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری، جام یان پەیكەرێك یان جار هەیە پارەیەكی باشە، بەڵام یانەیەكی نەرویجی بەناوی برەینە ئەو مۆدێلەی گۆڕیوە و كولتورێكی نوێی هێناوەتە ئاراوە، ئەویش لە هەر یارییەكی تیپەكەیدا خەڵاتێكی زۆۆر جیاواز دەداتە باشترین یاریزان.

با زۆر درێژی نەكەمەوە، خەڵاتەكان بریتین لە 40 كیلۆ ئارد، 100 هێلكە، 20 لیتر شیر، سەندوقێك پەتاتە، یان فەردەیەك دار بۆ سووتاندن، یان چەند تۆپە قەرنابیت، جاریش هەیە شێلم و فراولەشی تێدەكەوێت، ئەگەر یاریزانەكەش زۆر باش یاریی كردبێ، ئەوا سەبەتەیەك خۆراكی پێدەدەن، وەك ئەوەی لای خۆمان هەیە و رێكخراوە خیرخوازییەكان دەیبەخشنە هەژاران، جاریش هەیە بزن یان بەرخێك دەدرێتە باشترین یاریزان، ئەوەیان رەنگە بۆ ئەو یاریزانە بێت هاتریك تۆمار بكات!

یانەی برەینە شتی سەیرتریشیان هەیە و یاریزان هەیە باوەشێك گێزەریان پێداوە یان چەند نێركە پیازێك، كە پیازەكە هەر بۆ دۆغەوا باشە، بەڵام پێناچێت نەرویجییەكان دۆغەوایان هەبێ.

ئەو یانەیە بەو كارەی سەرنجی دنیای بۆ خۆی راكێشاوە و شێوازێكی تایبەتیی خۆیانە بۆ خەڵاتكردنی یاریزانەكانی و جەوێكی كۆمێدی و خۆشیان بۆ هاندەران و خەڵكی ناوچەكەیان دروست كردووە.

رۆناڵدۆ بە شانوباڵی ئیمباپێدا هەڵدەدات و گواردیۆلاش و...

رۆناڵدۆ بە شانوباڵی ئیمباپێدا هەڵدەدات و گواردیۆلاش وەزعی شڕە