سبەی وەزیری وزە دەگاتە بەغدا

عێراق دەیەوێت لە رێگەی سوریاوە نەوت هەناردەی دەرەوە بكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە سبەی وەزیری وزەی سوریا لەسەر بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراق بگاتە بەغدا، لە قسان عێراق دەیەوێت لە سوریاوە نەوت هەناردەی دەرەوە بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.8.2025، یاسین شەریف ئەلحوجەیمی، كاربەڕێكەری عێراق لە دیمەشق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، سبەی سێشەممە محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سوریا لەسەر بانگهێشتی فەرمی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، سەردانی بەغدا دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، “بە پشتبەستن بەم بانگهێشتنامەیە، بەشیر سەردانی عێراق دەکات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن بۆ هەناردەكردنی نەوت لە عێراقەوە لە رێگەی خاکی سوریاوە بۆ دەریای ناوەڕاست لە رێگەی بەندەری بانیاسی سوریاوە”.

هاوكات بە پێی سەرچاوەكە، وەزیری وزەی سوریا لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، عەون دیابیش کۆدەبێتەوە، بۆ داڕشتنی پلان و لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە پرسی کەمیی ئاو و کەمبوونەوەی رێژەی ئاو لە رووباری فورات، کە لە 500 بۆ 300 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا دابەزیوە.

وەزیرى نەوتی عێراق رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاشكرا...

وەزیرى نەوتی عێراق رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاشكرا كرد