گوڕەکەی 6.1 پلە بووە

بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

964+

ژێوار خدر

لە قەزای سندرگی سەر بە پارێزگای باڵکئێسیر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە روویدا و لە ئەنجامدا باڵەخانەیەک رووخا.

بوومەلەرزەکە لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، بورسا، باڵکئێسیر، کۆجائێلی و پارێزگا دراوسێکانیشیان هەستی پێکرا.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، لە دوای بوومەلەرزەکەوە، چەندین پاشلەرزەی یەک لە دوای یەک لە ناوچەکەدا هەستیان پێکراوە.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە، لە لێدوانێکدا بۆ سی ئێن ئێن تورک رایگەیاندووە، “لە سەنتەری سندرگی باڵەخانەیەک رووخاوە و تیمەکان لە هەوڵدان بۆ رزگار کردنی دوو هاوڵاتی لەژێر داروپەردودا.

لە باکورى تورکیا بومەلەرزە روویدا

لە باکورى تورکیا بومەلەرزە روویدا