لە سبەینێوە دابەش دەکرێت
بۆ یەکەم جار بەنزینی موحەسەن درایە بەنزینخانەکانی خورماتوو
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بۆ یەکەمجار بەنزینی جۆری موحەسەن بۆ بەنزینخانەکانی قەزای خورماتوو دابینکرا، لە سبەینێوە شۆفێران دەتوانن بێجگە لە نۆرماڵ موحەسەنیش وەربگرن.
حەسەن مەهدی، بەڕێوەبەری بەشی سوتەمەنی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، بەنزینی جۆری موحەسەن ئامادەیە و لە سەینێوە شۆفێران دەتوانن بە کۆبۆن و بە نرخی 850 دينار بۆ هەر لیترێک وەریبگرن، هەرچەندە نرخەکەی لە نۆڕماڵەکە زیاترە، بەڵام کوالێتی بەنزینەکە باشترە، بەو پێیەی شۆفێران ماوەیەکە دەناڵێنن بەدەست خراپی کوالێتی ئەو بەنزینەی وەریدەگرن و چەندین جار داوایان کردووە جۆرەکانی تری بەنزینیان بۆ دابین بکرێت.
وتیشی، لە رابردودا چەندین جار هەوڵیانداوە هاوشێوەی شارەکانی تر بەنزینی موحەسەن بۆ ویستگەکانی خورماتوو دابینبکرێت، بۆیە لەئێستادا تەنها لە بەنزینخانەی گەورەی قەزاکە دابینکراوە، لە داهاتویەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەنزینخانەکانی دیکەش دابین دەکرێت.
لە خورماتوو 12 بەنزینخانەی حکومی لێیە، کە تەنها بەنزینی نۆرماڵیان هەیە و بە 450 دینار دەیفرۆشن، نرخی موحەسەنیش 850 دینارە
پێداچوونەوە:هاوبەش