"لە ھاتوچۆی گەرمیان"

کتێبی فێرکاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەستناکەوێت

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دوای ئەوەی شێوازی دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربھێنن، کتێبێکیان پێدەدرێت، لەسەر ئەو کتێبە وانەکان دەخوێنن و تاقیکردنەوەی تیۆری ئەنجام دەدەن،بەڵام کتێبەکە لە ھاتوچۆی گەرمیان نەماوە و دەستناکەوێت.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ى وت،”لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ 500 دانە لەو کتێبەمان بۆھات و بەسەر نوسینگەکان دابەشمانکرد، ھەر فێرخوازێک لەبەرامبەر کتێبەکە 5 ھەزار دیناری لێوەردەگیرێت، بووە بە موڵکی خۆی نوسینگەکانیش ناتوانن لێیان وەرگرنەوە چونکە پارەیان داوە”.

“ئەمەش گرفتی نەمانی کتێبی دروستکردوە و ھیچ کەسێکیش ناتوانێت کتێبەکە چاپ بکات، تەنھا وەزارەتی ناوخۆ مافی لەبەرگرتنەوەی ھەیە، داواشمانکردوە، بەڵام تا ئێستا ھیچمان بۆنەھاتوە، وەڵامیشمان نەدراوەتە تا بزانین وەزارەت کتێبی دیکە دەنێرێت یان نا”،سامان عەلی وای وت.

بەپێی بەدواداچونەکانی 964، ئەمڕۆ یەک شەممە 73 کەس تاقیکردنەوەی تیۆریان ئەنجامداوە لە ھاتوچۆی گەرمیان، تەنھا 13 کەسیان دەرچوونە.

یەکێک لەوکەسانەی کە ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی تیۆری ھەبووە نەیویست ناوی بھێنرێت بە 964ى وت،”بەبێ ئەوەی کتێبەکەمان ھەبێت تاقیکردنەوەمان ئەنجامداوە، خاوەن نوسینگەکە پێی وتوین خۆتان و شەنستان بێن تاقیکردنەوەکە بکەن”.

سامان عەلی ئاماژەی بەوەش کرد، دەبوو بێ بەرامبەر ئەو کتێبانە بدرایەت بە فێرخواز و لەدوای تاقیکردنەوەکە لێیان وەربگیرایەتەوە، بۆئەوەی دوای ئەوان بدرێت بە فێرخوازانی دیکە، تاوەکو بەم شێوەیە توشی نەمانی کتێب نەبین.

ئامێری پشکنینی کوالێتی ئاو بە بەڕێوەبەرایەتییەکان درا

ئامێری پشکنینی کوالێتی ئاو بە بەڕێوەبەرایەتییەکان درا