بەشێک لە حاجیانی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە لە بەرامبەر کێوی ئوحد - وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە
لە سبەینێوە دەستپێدەکات
ئەگەر بەنیازى حەجى؛ لەمەودوا لە ماڵەوە ناوى خۆت دەنوسیت
964+
وریا فەتاح
پڕۆسەى بەدیجیتاڵکردنى ناونوسینى حاجیان رادەگەیەنرێت و لە سبەینێوە بەشێوەى ئەلیکترۆنى هەرکەسێک نیازى حەجى هەیە دەتوانێت بەبێ ئەوەى سەردانى هیچ شوێنێک بکات، ناوى خۆى بنوسێت.
کاروان ستوونى وتەبێژى حەج و عومرە بە 964ـى وت،”لەسبەینێ یەکشەممە 10ـى ئابى 2025ـەوە، پڕۆسەى بە دیجیتاڵکردنى ناونوسینى حاجیان رادەگەیەنرێت”.
وەک باسى دەکات، سیستەمەکە دادپەروەرى و یەکسانى بۆ هەموو هاوڵاتیان دابین دەکات بۆ ئەوەى بەشێوەى ئەلیکترۆنى ناوى خۆیان بنوسن.
بەپێى ئەو سیستەمە بێت کە کاروان ستوونى باسى دەکات، چیتر ناونوسنى فۆرم نامێنێت و پێویست ناکات ئەوانەى خوازیارى حەجن، سەردانى هیچ شوێنێک بکەن، بەڵکو بە ئەلیکترۆنى ناوى خۆیان تۆمار دەکەن.
روونیشى کردەوە، بەمەبەستی خستنەڕوی شێوازی تازەی ناونوسینی حاجیان، سبەی یەکشەممە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی، شێوازی ناونوسینی ئارەزومەندانی پڕۆسەی حەجی ساڵی داھاتوو 2026 دەخاتەڕوو .