گرافیک؛ 964+
زیاتر له 300 سكاڵا تۆماركراون
ئەمڕۆ کۆتا وادەی تۆمارکردنی سکاڵا بوو له دژی (حەجاجی نوگرە سەلمان)
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ دوا واده بوو بۆ تۆمار كردنى سكاڵا له‌لایه‌ن گكه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له‌دژى حەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە (حەجاجی نوگرە سەلمان) و به‌پێى دوایین زانیاریش زیاتر له 300 سكاڵا تۆمار كراون.
ئه‌و شوێنانه‌ى دیاریكرابوون بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كان سكاڵاى لێ تۆمار بكه‌ن بریتی بوون له ئه‌منه‌سووره‌كه له سلێمانى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ و ئیداره‌ى گه‌رمیان.
هابیل حاجى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال به 964ـى راگه‌یاند، له رۆژى 4.8.2025 پێشوازیان له‌و كه‌سانه كردووده كه ویستیان سكاڵا له‌سه‌ر حه‌جاج تۆمار بكه‌ن و ئه‌مڕۆ واده‌كه ته‌واو بوو.
وتیشی “لاى ئێمه 75 سكاڵا و له گه‌رمیانیش 182 سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره تۆمار كراون”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964یش له ئه‌منه سووره‌كه‌ى سلێمانى 50 سكاڵا له‌لایه‌ن كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوو شه‌هیدانه‌وه له‌سه‌ر حه‌جاج تۆمار كراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له مۆنۆمێنتى ئه‌نفال سكاڵایان تۆمار كردووه بابه‌تى سكاڵاكه‌یان بریتی بووه له هه‌ڵسوكه‌وتى حه‌جاج و لێدانى له زیندانیان له زیندانى قه‌ڵاى نوگره سه‌لمانه‌وه.
رۆژی 1.8.2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق نوێترین وێنەی حەجاجی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای زیاتر لە شەش مانگ توانیویانە حەجاج ئەحمەد حەردان لە پارێزگای موسەننا دەستگیر بکەن، كه یەکێک بوو لە داواکراوەکانی رژێمی پێشوو عێراق.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە هەوڵێکدا بۆ بەلاڕێدابردنی دەزگا ئەمنییەکان، بنەماڵەی حەجاج لە ماوەی رابردوودا بەردەوام ئیدیعای ئەوەیان کردووە کە ناوبراو مردووە، بەڵام دواجار بە هەوڵی دەزگا هەواڵگرییەکان تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دەستگیر کراوە.