دوای 9 ساڵ چاوەڕوانی خوا پێی دابوون

عیرفانی وەستا محەمەد بە گریانەوە: من دووجار جەرگم سوتا

+964
دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ کوڕەزاکەی هونەرمەند عیرفانی وەستا محەمەد کۆچی دوایی کرد، لە پرسەکەی بەکوڵ بۆی دەگری و حاڵی پەرێشانە.

دیلان محەمەدجەزا پەیامێری 964 لە سلێمانی بۆ سەرەخۆشی چووە پرسەکە، لەوێ عیرفانی وەستا محەمەد قسەی بۆ کردو وتی ”منداڵەکە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە، تووشی سکچوون و رشانەوە بووە، هەر ئەوەش بووەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی”.

وارڤان، کوڕی کوڕەکەی عیرفانە، دایک و باوکە 9 ساڵە چاوەڕێن هەتا خوا ئەم منداڵەی پێدان، بەڵام لە تەمەنی 5 مانگیدا کۆچی دوایی کرد.

عیرفانی وەستا محەمەد زۆر دڵ بە ئازار بوو، بە دڵی پڕ و چاوی پڕ فرمێسکەوە وتی ”دووجار جەرگم سوتا، کوڕەزاکەم مرد، کە چاویشم بە باوکی دەکەوێت وێران دەبم”.

هونەرمەندە بە ناوبانگەکە، لەو کۆستەشدا لوتفی نواندو باسی 964ی کرد، وتی ”سوپاس کە هەمیشە خەمخۆری هونەرمەندانن، ئێوە تاکە کەسن وەک رۆژنامەنووس هاتن بۆ ئەم پرسەیە”.

نەوەیەکی عیرفانی وەستا محەمەد گیانی لە دەست دا

نەوەیەکی عیرفانی وەستا محەمەد گیانی لە دەست دا