10 هەزار دۆنم پوشو پاوەن و لەوەڕگا سووتاوە

پێنج رۆژە شاخی پیرمیکایل لە پێنجوێن دەسووتێ

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

پێنج رۆژە شاخی پیرمیکائیل لە نێوان بلکیان و باشماخ دەسووتێت و بەشێکی زۆری کۆنترۆڵ کراوە و مەزەندە دەکرێت زیاتر لە 10 هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان بەهۆیەوە سووتا بێت.

مقەدەم سەردار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بە 964ـی وت، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە و مەزەندەش دەکرێت زیاتر لە 10هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتا بێت.

وتیشی، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە زۆر قورس و زەحمەت بووە، چونکە ناوچەکە مینڕێژە و دارستانێکی چڕە و لە چەندین لاوە ئاگرەکە هەبووە، کە سنووری سێ گوند بووە و ئەوانیش گوندەکانی؛ هەرگێنە، بناوەسوتە و ئاڵیاوە بووە.

باسی لەوەشکرد، چەندین داری تەمەن سەروو 100 ساڵ و گیانداری کێوییش بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند

ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند