وێنەی ئەو هاوڵاتییانەی باپەند نەبوون بە بپاکو خاوێنی ناو بازارەوە و شارەوانی بیارە لە کامێرای چاودێرییەوە بڵاویکروونەتەوە
وێنەی ئەو کەسانە بڵاو دەکاتەوە ناو بازاڕیان پیس کردووە
شارەوانی بیارە هۆشداریی کۆتایی دەدات و سزای سەرپێچیکاران دەدات
964+
ژێوار خدر
سەرۆکایەتی شارەوانی بیارە، لە هەوڵێکدا بۆ پاراستنی سیمای سروشتی ناحیەی بیارە و لەپێناو تەندروستیی گشتی، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم دوکاندار، خاوەن چێشتخانە، کافتریا، دەستگێڕ و کاسبکارانی ناوچەکە بڵاوکردەوە و داوای لێکردن، پاشماوە و خاشاکی شوێنی کارەکانیان لەو شوێنانە فڕێبدەن کە بۆیان دیاریکراوە، بەڵام ژمارەیەک خاوەن پیشە پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
ئێستا، شارەوانی بیارە دەڵێت، کاتی پابەندبوون بەسەرچووە و کاتی “لێپێچینەوە”یە، ئەو کەسانەی کە جوانیی ناوچەکەیان لەبەرچاو نەگرتووە و پابەندی رێنماییەکان نەبوون، سزای ئیداریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و هەر بەوەش نەوەستاوە وێنەکانی ئەو کەسانەشی کە زبڵەکانیان لەناو بازارەکەدا فڕەداوە لە رێگەی کامێرای چاودێری ناو بازارەوە گرتووە و لە لاپەڕەی سەرەکی خۆیان لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە.