كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن

شەش هاوپەیمانی پەسند نەكران و بەشداریی هەڵبژاردنی عێراق ناكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دووپاتی کردەوە، ئەو شەش هاوپەیمانییەی کە پەسند نەكراون، بەشداری هەڵبژاردنی ئەمساڵ ناکەن.

وتەبێژی كۆمیسیۆنەكە جومانەغەلای، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025 لە لێدوانێكدا بۆ 964 رایگەیاند، “هاوپەیمانییە هەڵوەشاوەکان لە فەرمانگەی کاروباری حزبی تۆمار کراون، فەرمانگەكە چاودێریی فایلەکانی ئەم هاوپەیمانییانەی كردووە و هی ئەوانی دیكەش دەکات، ئەگەر لایەنێکیش بکشێتەوە و تەنیا یەک لایەن لە هەر هاوپەیمانییەکدا بمێنێتەوە، پێویست بە پێکهێنانی هاوپەیمانی ناکات، بەو پێیەی لایەنەكە بە تەنیا دەمێنێتەوە، بۆیەش هاوپەیمانییەکان هەڵوەشاونەتەوە”.

وتیشی، “ئەم هاوپەیمانییانەی هەڵوەشاونەتەوە لە ناو ئەو 31 هاوپەیمانییەدا نین، کە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکەن”.

جومانە غەلای دەڵێت، “هاوپەیمانی و لایەنە بەشداربووەکان پێشتر تۆمارکراون و بڕوانامەی دامەزراندنیان هەیە، کە لەلایەن دەستەی کۆمیسارانەوە پەسند كراوە “.

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو تیروپشك بۆ ژمارەی لیست و هاوپەیمانی و حزبە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق لە بەغدا بكرێت.

وابڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێو...

دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت