راپۆرتی چارەکی دووەمی ئەمساڵ

کۆمپانیای شاماران: داهاتمان بەڕێژەی 56٪ زیادی کردووە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمپانیای شاماران بۆ دەرهێنانى نەوت لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داهاتیان بەراورد بە ساڵی 2024 بەڕێژەی 56٪ زیادیکردووە و لە چارەکی دووەمی ئامساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیاکە لە راپۆرتێکدا لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانی چارەکی دووەمی ئەمساڵ دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە کێڵگەی ئەتروش گەیشتووەتە 35 هەزار و 100 بەرمیل نەوت، لە کێڵگەی سەرسنگیش 28 هەزار و 700 بەرمیل نەوتە.

بەگوێرەی راپۆرتی کۆمپانیاکە لە کۆی گشتیی بەرهەمهێنان 63 هەزار و 800 بەرمیل نەوتە و بەراورد بە هەمان ماوەی لەساڵی رابردوو نزیکەی 10 هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە.

کۆمپانیاکە راشیگەیاندووە، کۆی قەرزەکانی گەیشتووەتە 154.4 ملیۆن دۆلار.

کۆمپانیاى شاماران لە 47% پشکی هەیە لە کێڵگەکانى ئەتروش و سەرسنگ لە پارێزگاى دهۆک.

964 دەقی حەوت بڕیارەکەی وەبەرهێنان بۆ هەڵەبجە بڵاودەکات...

964 دەقی حەوت بڕیارەکەی وەبەرهێنان بۆ هەڵەبجە بڵاودەکاتەوە