وەسیەتی کردووە لە ماڵەکەی بنێژرێت

سبەی تەرمی نەرمین قادر بە خاک دەسپێردرێت

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

تەرمی هونەرمەند نەرمین قادر بە ئامادەبوونی بەشێکی کەم لە هاوڕێ هونەرمەندەکانی لە مزگەوت نوێژی لەسەرکرا و بڕیارە سبەی بینێژن.

دوای ماوەیەکی زۆر رووبەروو بوونەوەی لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە ئێوارەی ئەمڕۆ 5.ـی ئابی 2025 نەرمین قادر کۆچی دوایی کرد، بەپێی قسەی کچەکەی وەسیەتی کردووە لە ماڵەکەی خۆی لە حەوشەکەی لە ئەڵڵایی بە خاک بسپێردرێت، بەڵام تا ئێستا یەکلا کەرەوە نییە.

پەیامنێری 964 لە ماڵەکەی نەرمین قادرە و دەڵێت، بەشێکی کەم لە هونەرمەندان ئامادەبوون و ئەوەی لێرەیە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

نەرمین قادر کۆچی دوایی کرد

نەرمین قادر کۆچی دوایی کرد