لەنزیک سلێمان بەگ
سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردن؛ ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێمانین
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل، لەسەر رێگەی کەرکوک بۆ بەغدا لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگی سەر بەقەزای دوزخورماتوو روویدا، فریاکەوتنی دوزخورماتوو دەڵێ، بەوھۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
جگە لەوە، لە رووداوەکەدا حەوت کەسی دیکە بریندار بوون، دوو لە ئۆتۆمبێلەکان تابلۆکانیان کۆدی هەولێر و سلێمانین و بە گوێرەی زانیاری 964، بەشێک لەوانەی بەشداری رووداوەکەن کوردن.
عەلی فەلاح، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، ئەمشەو 5.8.2025، تەرمی سێ هاوڵاتی گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، لەگەڵ حەوت برینداری دیکە، دواتر چوار لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراون.
رووداوەکە لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگی باشووری دوزخورماتوو رویداوە، رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی فۆرت – چارچەر – کیایەکی نەفەر هەڵگر بووە، پەیامنێری 964 زانیاری زیاتر دەست دەخات.
9:20 نوێکرایەوە
لەرووداوەکەدا دوو ژن و پیاوێک گیانیان لەدەست داوە، لەگەڵ دوو برینداری دیکەش کە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن و دانیشتووی خانەقینن.
پەیامنێری 964 زانیاری دەستکەوتووە، ماوەیەک پێش ئێستا، لە وڵاتی ئوستڕالیا گەڕاونەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا