به‌ته‌واوى پێداویستییه‌كانییه‌وه‌

تەندروستی گەرمیان ئەمبوڵانسێک پێشکەش بە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین دەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تەندروستی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئەمبوڵانسێکیان پێشکەش بە نەخۆشخانەی گشتی قه‌زاى خانەقین كردووه‌، تەواوی پێداویستییەکانى له‌گه‌ڵدایه‌، بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکه‌كه‌ى پێبكرێت.

د. محه‌مه‌د ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ئیداره‌ى گەرمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەگەرچی خانەقین لە رووی ئیدارییەوە سەر بە هەرێمی کوردستان نەبێت، بەڵام ناوچەیەکی کوردستانیی و دانەبڕاوە و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن خزمەتی بکەین.

وتیشی “بەڕێوبەرایەتییه‌كه‌مان بەڕێوبەرێتییەکی لە خانەقین هەیە و سەرپەرشتی ژمارەیەک مەڵبەند و بنکەی تەندروستی دەکات لە هەموو قەزای خانەقین و ناحییەکانی و بەردەوامن لە خزمەتکردن”.

باسی لەوەشکردووه‌، وەکو بەردەوامییدان بە خزمەتگوزارییەکان هەستاون بە پێشکەشکردنی ئەمبوڵانسێک بە تەواوی پێداویستییەکانەوە، بۆ ئەوەی لە خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی شاری خانەقین دا بەکاربهێنرێت.

ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە لە تەندروست...

ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە لە تەندروستی گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە

خۆبەخشەکانی بەشی تاقیگە لە تەندروستی گەرمیان ئاگادار ...

خۆبەخشەکانی بەشی تاقیگە لە تەندروستی گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە

فەرمانبەرانی تەندروستی گەرمیان ژمارەی کارتی نیشتمانی ...

فەرمانبەرانی تەندروستی گەرمیان ژمارەی کارتی نیشتمانی رادەستی ژمێریاری بکەن، ئەگەرنا بێ موچە دەبن