بۆ کاروباری باج و رسومات

شۆفێرانی بارهەڵگر لە گەرمیان کارئاسانیان بۆ دەکرێت؛ چیدی ناچار نابن بچنە سلێمانی

964+

شۆڕش قادری

شۆفێرانی بارهەڵگر لە گەرمیان کە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان سلێمانییە، چیدی رێگایەکی دوور و درێژ نابڕن و دەتوانن هەر لە گەرمیان کاروباری باج و رسوماتەکانیان رایی بکەن.

سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانیکردن، لە رۆژی یەکشەممەوە 10.8.2025 مامەڵەی باجی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری تابلۆ سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەنجام دەدەرێت و شۆفێرەکان دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن”.

“تا ساڵی پار کاروباری باج و رسوماتی بارهەڵگرەکان هەر لای خۆمان دەکرا، بەڵام نزیکەی نۆ مانگە چووەتە سلێمانی و دەبوو شۆفێری بارهەڵگرەکان باجی دەرامەتیان لە سلێمانی واسڵ بکردایە و دواتر بهاتناوە گەرمیان و کاروبارەکانی تریان بکردایە”، سامان عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەفتەی داهاتووەوە هەموو ئیش و کارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەنجام دەدرێت و چیدی شۆفێران ناچار نابن رێگای دوور و درێژی سلێمانی ببڕن.

شۆفێرانی تانکەری سووتەمەنی لە کەلار گردبوونەوە

شۆفێرانی تانکەری سووتەمەنی لە کەلار گردبوونەوە

لە گەرمیان تانکی بارهەڵگرێک تەقیوەتەوە و کەسێک گیانی ل...

لە گەرمیان تانکی بارهەڵگرێک تەقیوەتەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە