وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم:

“نزیکەی 765 ئاڵودەی مادەی هۆشبەر پاکبوونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە”

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

بە قسەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم، نزیکەی 765 ئاڵودەی مادەی هۆشبەر پاکبوونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە.

“سەنتەرەکانی شیاندنەوە کە تایبەتن بە توشبووانی مادەی هۆشبەر لە هەر شەش چاکسازییەکەی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دامەزراون و تائێستاش نزیکەی 765 ئاڵودەی مادەی هۆشبەر پاکبوونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە”، کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم وای بە 964 وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو زیندانیانەی کەسوکاریان لە دەرەوەی وڵاتە و ناتوانن سەردانیان بکەن، دەتوانن بە پەیوەندی تەلەفۆنی و کردنەوەی کامێرا لەڕێی ڤایبەرەوە قسە لەگەڵ خێزانەکیانیان بکەن.

سێ چاکسازی گەوران لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆکن، جگە لەوانەش سێ چاکسازی ژنان و منداڵانیش هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سەنتەرەکانی شیاندنەوەی ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر بەک...

سەنتەرەکانی شیاندنەوەی ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر بەکاردەخرێن

هەولێر بوو بە خاوەن سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبووانی م...

هەولێر بوو بە خاوەن سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر