سوپاسی 964 دەکەن
کێشەی بەفیڕۆچوونی ئاو لە گوندی باغلومنارەی هەولێر چارەسەر بوو
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
رۆژی هەینی1.8.2025 لە رێگەی مایكی 964 دانیشتووانی گوندی باغلو منارە داوای چارەسەركردنی كێشەی تەنفیزی بیری ئاوەكەیان لە لایەنی پەیوەندیدار كرد، چونكە ماوەی هەفتەیەك بوو بیرەكەیان ئاوی زیادی لێ دەرۆیشت بەتەواوی شەقامەكانی داپۆشی بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.8.2025 محەمەد عەبدوڵـڵا، دانیشتووی گوندی باغلومنارە بۆ 964 وتی، “كارێكی زۆر مرۆڤانە بوو سوپاسی لایەنی پەیوەندیدار و 964 دەكەین، دوای چاوپێكەوتنەكەی ئێوە، لایەنی پەیوەندیدار هاتە سەر خەت و بە كەمتر لە 48 كاتژمێر تەنفیزی بیرەكەیان بۆ چاکكردین.”
رۆژی هەینی رابردوو 1.8.2025 دوای دواندنی دانیشتووانی گوندەکە، پەیامنێری 964 ڤیدیۆی بەفیڕۆچوونی ئاوەكەی بۆ رابەر حوسێن، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی ئاوی هەولێر نارد، ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی دا کێشەکە چارەسەر بکات و وتیشی، دەستبەجێ تیم دەنێرین بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان.”
پێداچوونەوە: ژێوار خدر