گرافیک؛ 964+
له خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ده‌ستیپێكرد
حكومه‌تى عێراق ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 8 و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی دارایی عێراق، رایگه‌یاند، ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ئابی ئه‌مساڵ كردووه و سه‌رۆك وه‌زیرانیش دارایی راسپاردووه كه ده‌ست به پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكه‌نه‌وه.
به‌پێی راگه‌یەندراوێك، وەزارەتی دارایی عێراق بەشی ژمێریاریی خۆی راسپارد كاره‌كانی دابه‌شكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئابی 2025 ده‌ستپێبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4.8.2025 رێکارەکانی گواستنەوەی پارەی بۆ دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی تەواو کراوە بۆ خەرجکردنی لەلایەن بانکە پەیوەندیدارەکانەوە بەپێی رێکارە پەسەندکراوەکان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دواکەوتنی خەرجکردنی موچە بەهۆی ئەوە بووە کە کۆتایی هەفتە هاوکات بووە لەگەڵ ناردنی حەواڵەی بانکەکانی بیانی بۆ فرۆشتنی نەوت، ئەوەش بووە هۆی دواخستنی گواستنەوەی دارایی، کە بە شێوەیەکی ئاسایی تەنیا لە پشووی فەرمیدا ئەنجام دەدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د شیاع سودانی وه‌زاره‌تی دارایی راسپارد پله‌بەرزکردنەوەی سەرەموچەی ساڵانە بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكرێته‌وه
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی وەزارەتی دارایی راسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەموچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەستهاتووە لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەت، بەمەبەستی پاراستنی پۆستە رێکخراوەیی و مافە بەدەستهێنراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت.