"رێگە نادەین بە داگیرکردنی زەوییەکانمان"

سوپای عێراق بەنیازی هەڵکوتانە سەر زەوی جوتیارانی کوردبوون

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەمڕۆ جارێکی تر عەرەبی هاوردە لەگەڵ هێزێکی سوپای عێراق بەنیازی چونە سەر زەوی جوتیارانی کورد بوون لە گوندی تەپەسەوزی سنوری خورماتوو بەڵام رێگریان لێکرا و کشانەوە.

شەماڵ کاکەخان، نوێنەری جوتیارانی تەپەسەوز بە964ـی وت، شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە کە جارێکی تر عەرەبی هاوردە بەنیازی هەڵکوتانە سەر زەویو زارەکانیانن و هێزێکی سوپای عێراقیشیان لەگەڵدایە، ئێمەش لەکاتژمێر 8:00 سەرلەبەیانیەوە جوتیاران و خەڵکی گوندەکە لەسەر زەویەکانمان بڵاوەمان کرووەو رێگە نادەین هیچ کەسێک بێتە سەرزەویەکانمان و روبەروی دەبینەوە.

یاسین مەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرای سەربە سوپای عێراق، چونەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی خوررماتوو بەمەبەستی بردنی بەڕێوبەری شارەوانی بۆ سەر زەوی وزاری جوتیارانی تەپەسەوز و کردنی موڵکیەتی ئەو زەویانە بەناوی عەرەبی هاوردەوە.

وتیشی، دەستبەجێ پەیوەندیمان بە قایمقامی خورماتوو و پارێزگاری سەڵحەدینەوە کردووە و گەشتونەتە ئەو دەرەنجامەی کە نابێت بەهیچ شێوەیەک هیچ هێزێک بڕواتە ئەو گوندە، بۆ ئەوەی هیچ گرژی و ئاڵۆزیەک لەنێوان ئەو هێزەو جوتیاران و خەڵکی گونەکە دروست نەبێت، داواشمان کردووە بەزوترین کات لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ کۆتایی هاتن بەو کێشەیەی کە ماوەی جارێک سەرهەڵدەداتەوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

کارگەی دۆشاوی شارەزوور ده‌ستى به‌ وه‌رگرتنى ته‌ماته...

کارگەی دۆشاوی شارەزوور ده‌ستى به‌ وه‌رگرتنى ته‌ماته‌ى جوتیارانى هه‌رێم كردووه‌