هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

خۆپاراستنى تەندروستى: مەترسى کۆلێرا هەیە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

خۆپاراستنى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ تائەمڕۆ هیچ حاڵەتێکى نەخۆشى کۆلێرا تۆمار نەکراوە، بەڵام دەبێت هاوڵاتیان گوێى پێبدەن، چونکە ئاوى تەنکەرەکان یەکێکن لە مەترسییەکان.

لەئێستادا بەهۆى کەمبوونەوەى ئاو لە سلێمانى، بەشێکى زۆر لە هاوڵاتیان ئاوى تەنکەر دەکڕن کە ئەوەش مەترسى نەخۆشى لێدەکرێت، دکتۆر رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە بە 964ـى وت،”تائەمڕۆ هیچ حاڵەتێکى کۆلێرا لە سلێمانى تۆمار نەکراوە، بەڵام ئەوە ماناى ئەوەنییە هاوڵاتیان گوێى پێنەدەن، چونکە تا مانگى 12 مەترسى هەیە”.

ئەو باسى لەوەکرد، ئاوى تانکەرەکان بەشێکیان ئاوەکەیان شیاو نییە بۆ خواردنەوە و مەترسین بۆ گواستنەوەى نەخۆشى، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان تاپێیان دەکرێت ئاوى کەپس بخۆنەوە.

لەبارەى نەخۆشى ئایدزەوە ئاشکراى کرد  کە ئەمساڵ 12 حاڵەتى ئایدز تۆمارکراوە و بەبەردەوامى لەژێر چارەسەردان.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

لە کەرکوک توشبوون بە نەخۆشى سییەکان زیادى کردووە

لە کەرکوک توشبوون بە نەخۆشى سییەکان زیادى کردووە