کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
کەش جێگیرە و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ پلەکانی گەرما کردووە و جێگیرن بەشیوەیەکی گشتی بەڵام هەواڵە خۆشەکە بۆ ناوچە شاخاوییەکانە کە تا سێ پلەیەک دادابەزن لە چاو دوێنێدا.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوریشی هەیە، لە ناوجە شاخاویەکانێش پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و دوو بۆ سێ پلە دێنە خوارەوە.
هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە وا پێشبینی کراوە، کە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بەڵام پلەکانی گەرما هەر وەک ئەمڕۆ دەبن.
ئەمڕۆ دوو شەممە 4.8.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت,
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک, لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکو ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرو30 کم/ک
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەگشتی نزیک دەبنەوە تەنها لەناوچە شاخاووییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی