له سێ گەڕه‌كى قه‌زاكه
له ئاكرێ خاوه‌نى چه‌ند مۆلیده‌یه‌ك سزادران و نرخى ئه‌مپێره‌كانیشیان كه‌مكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ليژنه‌ى مۆلیده‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى ئاكرێ چه‌ند خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی له‌سه‌ر سه‌رپێچی جیاواز سزادا، هه‌مانكات نرخى ئه‌مپێری مۆلیده‌كانیشى كه‌مكرده‌وه.
لیژنه‌كه بڵاویكرده‌وه، سزادانى ئه‌م خاوه‌ن مۆلیدانه به‌هۆى سه‌رپێچی جۆراوجۆر بووه كه ئه‌نجامیان داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخى ئه‌مپێری كاره‌باشیان گران كردبوو، نرخه‌كانیان كه‌مكرایه‌وه.
هه‌رچه‌نده لیژنه‌كه، ئه‌وه‌ى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه نرخى گرانگردنى مۆلیده‌كان چه‌ند بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، نرخى هه‌ر ئه‌مپێرێكی مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز كراوه‌ته هه‌زار و 500 دینار و كۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كى كۆچینه مه‌لافه‌رزۆ كراوه‌ته هه‌زار دینار و هی گه‌ڕه‌كى زێوكیش نرخى هه‌ر ئه‌مپێرێكی كراوه‌ته 750 دینار.
"مۆلیده‌كانى قەزا سێمێل بێده‌نگ بكرێن و فلته‌ریان بۆ دابندرێت"