هێشتا بە سەدان ئێزیدی ماوە بگەڕێندرێنەوە
11 ساڵ بە سەر جینۆسایدی ئێزیدیەکان تێدەپەڕێت
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ دەبێتە 11 ساڵی رەبەق کە کوردانی ئێزیدی لە شنگال و دەورووبەری رووبەڕووی هێرشی تیرۆرستی رێکخراوی داعش بوونەوە و بەشێکی زۆریان لێ قەتلوعام کرا و بەشیکیشیان بەتایبەت ژن و کچەکانیان رفێندران.
لە رۆژی 3.8.2014 لە بەرەبەیانێکی زوو داعش پەلاماری شنگالیدا و کوردانی ئێزدی لە شارەکە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و قڕکردن کردەوە، بەجۆرێک تاوەکو ئێستاش زامی ئێزیدیەەکان سارێژ نەبووە و چارەنوسی بەشێک لە ئازیزانیان نادیارە.
هەر ئەو دەم و کۆمەڵکوژی و رافاندنی ئێزیدیەکان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانانی زیاتر هێنایە سەر خەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش.
لە مانگی 12ـەی ساڵی پاریش میری ئێزیدیان لە نامەیەکی کراوەدا بە فەرمی داوای یارمەتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ئێزدییەکان لە سووریا و ناوچەکانی دیکە رزگار بکەن.
تا ئێستا بە ئەڵمانیا و سویسراوە کە ساڵی پار بە زۆرینە لە پەرلەمانەوە کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکانیان بە جینۆساید ناساند تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 وەڵات ئەو پرسەی یەکلا کردووەتەوە و ئەو تاوانەی بە جینۆساید ناساندووە.