دوای سێ رۆژ ئاگرەکەی دەڤەری مزوریان لە زاوێتە کۆنتڕۆڵکرا - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک
"150 ئەفسەر و کارمەندی بەرگری شارستانی بەشداربوون"
دوای سێ رۆژ ئاگرەکەی دەڤەری مزوریان لە زاوێتە کۆنتڕۆڵکرا
964+
شۆڕش قادری
دوای سێ رۆژ ئاگرەکەی دەڤەری مزوریان لە ناحیەی زاوێتەی دهۆک بە هەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی ناوچەکە کۆنتڕۆڵکرا.
سێ رۆژ لەمەوبەر ئاگرێک لە دەورووبەری حەوت گوندی دەڤەری مزوریان لە سنوری ناحیەی زاوێتە و ئەتروش سەریهەڵدا و کەمێک لەمەوبەر بەرگری شارستانی دهۆک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، 150 ئەفسەر و کارمەندی بەرگری شارستانی دهۆک بۆ ماوەی 48 کاتژمێر و بێ راوەستان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە بە هەماهەنگی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و فەرمانگەی ژینگەی دهۆک بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵکراوە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
پێشتر بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وتبوو، بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 500 دۆنم زەوی لە پوش و پەڵاش و دارستان سووتاوە و ژمارەیەک داری سروشتیش زیانیان پێگەیشتووە.