جێگری یەكەمی سەرۆك

“داوا دەكرێت قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالەكان بكرێتەوە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات حكومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالەكان بكاتەوە.

موحسین مەندەلاوی،  جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا، كە رۆژی هەینی 1.8.2025 بڵاوكراوەتەوە، لە یادی 42 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان ئاماژە بەوەدا، پێویستە حكومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان بكەنەوە.

مەندەلاوی دەڵێت: یادی چل و دوو ساڵەی تاوانە پڕ ئازارەکەی ئەنفال دەكەینەوە، کە لەلایەن رژێمی خوێناوی بەعسەوە بەرامبەر بە منداڵانی بێتاوان و ژنان و بەساڵاچووان و گەنجانی بنەماڵەی بارزانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، تاوانەکانی ستەم و جینۆساید کە لەلایەن رژێمی بەعس و دەوروبەرە بەدخوازراوەکەیەوە بەرامبەر هەموو چین و توێژ و لایەنەکانی گەلی عێراق ئەنجامدرا، رووی ناشیرینی ئەو دەسەڵاتە شەیتانی و ستەمکارەی ئاشکرا کرد، کە پێیوابوو مانەوەی لە رێگەی نادادپەروەری و ستەم و رشتنی خوێنی بێتاوان بەردەوام دەبێت.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هاوسۆزی قوڵی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی، داواشی لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد یادی ئەنفالەكان بکەنەوە و قەرەبووی ئەو زیانانەیان بکەنەوە بۆ كەسوكاریان بكەنەوە، کە بەریان کەوتووە و دڵنیایی بدەن لەوەی لە داهاتوودا ئەو جۆرە تاوانانە دووبارە نەبنەوە.

کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان ئاگادار کران...

کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و ئەنفالکراوان ئاگادار کرانەوە