لە نزیک هەولێرە
قۆریتان یان کۆریتان؛ ئەو گوندەی دوکەڵی زۆر بوو
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
964 دەیەوێ لە رێگەی کۆمەڵێک بەدوداچوونی سەر زارەکییانە، ناوی ژمارەیەک شوێن بۆ وەرگرانی کوردستان روون بکاتەوە، زۆرجار بە بیستن و بینین، پرسیار لەبارەی ناوەکەی دروست دەبێ.
ئەمجارە لە گوندی قۆریتان بوو پەیامنێرمان، ئەو گوندە کە پێشتر لە دوو کۆمەڵە ماڵی جیاواز دەژیان، بە گەورە و بچووک ناوەکانیان جیا دەکردەوە.
دەکەوێتە سەر رێگای هەولێر مەخموور و قۆڕیتانی گەورە هەزار و 200 ماڵن و بچووکیش 60 بۆ 70 ماڵی لێیە، قۆڕیتان لە پێشتردا کورەی زۆر گەورەی لێ بووە، بە کورەی قۆڕیتان ناوبانگێکی باشی هەبوو.
مامە جەلال، کە دانیشتووی قۆریتانە بە 964ی وت، کورەکانی قۆریتان ئەوەندە بە هێز بوون، دوکەڵیان گوندەکەی داگیر دەکرد، خەڵک زۆر پێی بێزار دەبوون، کە بۆ وشککردنەوەی کەرپوچ “خشت” سوودی لێ دەبینرا و بە قوڕ دروست دەکرا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا